سەردێڕ:

وەزیری پێشمەرگە: مەترسى لەسەر هەرێم و قەوارەکەى هەیە

AM:10:57:22/05/2022

7360 جار خوێندراوەتەوە

لە مەراسیمی ئاهەنگی دەرچووانی کۆلێژی سەربازی قەڵاچۆلاندا، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند، مەترسى لەسەر هەرێم و قەوارەکەى هەیە.


ئەمڕۆ ١٦یەم خولی دەرچووانی کۆلێژی سەربازی و دووەم خولی پێشمەرگە بەڕێوەدەچێت و تیایدا سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و چەندین بەرپرسی دیکەی حکومی حزبی بەشدارن.

لە مەراسیمەکەدا شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند، "بەردەوام هەوڵدەدەین بگەینە رێککەوتن لەگەڵ سوپای عێراق، ناکۆکییە سیاسییەکان کار لە یەکگرتوویی پێشمەرگە ناکات."

باسی لەوەشکرد، "رێگەنادرێت لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە هێزی نوێ دابمەزرێنرێت و کاری سیاسیمان لە وەزارەتی پێشمەرگە قەدەغەکردووە."

راشیگەیاند، "داوای پشتیوانی دەکەین بۆ دروستکردنی هێزێکی سەربەخۆی یەکگرتوو"، وەزیری پێشمەرگە دەشڵێت، "مەترسییەکانی سەر هەرێم رۆژ بەرۆژ زیاتر دەبن."

هـ.ئـ














گەلەری