سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم ڕەتی دەکاتەوە دەستیان بەسەر هیچ کێڵگەیەکی نەوتی کەرکوکدا گرتبێت

PM:05:33:15/05/2022

2792 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە گوایە حکومەتی هەرێم بە پشتیوانی هێزی چەکداری، دەستی بە سەر چەند کێڵگەیەکی نەوتی کەرکوکدا گرتووە.


جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە وەڵامی کۆمپانیای نەوتی باکوردا ڕایگەیاند، "بەپێی دەستووری عێراق، سامانی گشتی هی هەموو خەڵکی عێراقە و هی کۆمپانیایەک نیيە." دەشڵێت، کۆمپانیای نەوتی باکوور چەندین ساڵە بەبێ هەبوونی یاسای نەوت و غاز، کار دەکات و دەستوور پێشێل دەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەگەر كۆمپانیای نەوتی باکوور، لە خەمی چارەسەکردنی کێشەکانە، با یاسای نەوت و غاز بەپێی دەستور دەربکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم ئەو پڕوپاگەندانە سیاسین و مەبەست لێیان نانەوەی دووبەرەکی ئاژاوەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کۆمپانای نەوتی باکور لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە حکومەتی هەرێم لەڕێگای هێزێکی سەربازیەوە دەستی بەسەر کێڵگە نەوتیەکانی بای حەسەن و داودگورگەی سەر بەکۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووکدا گرتووە و داگیری کردوون.













گەلەری