ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلای ئەمریکی بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار و ٦٠٠ دیناری مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ ١٠٠ دۆلار ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
هاوکات، نرخی تمەن روو لە دابەزینەوە و دوو ملیۆن و ٧٧٠ ھەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش دۆلار بەرامبەر تمەن ٢٠ هەزار تمەن دابەزیووە.
نرخی لیرەی تورکیش، ھەزار
و ٤٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە
بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٨ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٨٨ھەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق
و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان
لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.