بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئاگر لە ناوچەی پیشەسازی لە سلێمانی کەوتووەتەوە نزیک گەراجی بەغدا و تا ئێستا ئاگرەکە بەردەوامی هەیە و هۆکاری ئاگرەکەش نەزانراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئاگرەکە لە کۆگایەکی پارچەی بەکارهاتووی ئۆتۆمبێل کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
ئارام عەلی ئەفسەری
بەرگری شارستانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، توانیونانە
ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
باسی
لەوەشکردووە، هیچ زیانێکی گیانی لە رووداوەکەدا نەبووە و تەنها یەک کۆگابووە کە
ئاگری گرتووە و توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
هاوکات، خاوەنی
کۆگاکە ئاماژەی بەوەکردووە، زیانێکی زۆری ماددی بە کۆگاکەی گەیشتووە کە بەگوێرەی
خەمڵاندنەکانی خۆی نزیکەی ١٥ هەزار دۆلارە.