لە گوندی کەشکەوڵ لە ناحیەی قەرەتەپە ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشییان کردووەتەوە سەر رەبییەیەک کە چەکدارانی حەشدی عەشایەری تێدایە کە خەڵکی گوندەکەن و چوار کوژراو دوو بریندار هەیە.
شەماڵ عەبدوڵرەحمان بەرپرسی ئاسایشی ناحیەی کۆکز بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئاکامی هێرشی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە گوندی کەشکەوڵ لە ناحیەی قەرەتەپە چوار ئەندامی حەشدی عەشایەری کوژراون و دوو ئەندامی دیکەشیان بریندارن، دەشڵێت، "تا ئێستا شەڕ و رووبەڕووبوونەوە بەردەوامی هەیە.
بەگوێرەی
زانیارییەرکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، خەڵکی گوندەکەش بە ئۆتۆمبێلێک بە مەبەستی
هاوکاری چەکدارانی حەشدی عەشایەری بۆ سەنگەرەکە رۆشتوون، و بۆمبێکی چێنراو بە یەکێک
لە ئۆتۆمبێلەکانیاندا تەقیوەتەوە، بەڵام بەهۆی بەردەوامی شەڕەکەوە زیانەکانی ئەوان
تائێستا نەزانراوە.
بە گوێرەی
زانیارییەکان، پێشبینی دەکرێت ئەنجامدەرانی هێرشەکە ئەندامەکانی داعش بن.
هەرچەندە لەساڵى
٢٠١٧ حکومەتى عێراق کۆتاییهاتنى داعشى راگەیاند، بەڵام ناو بە ناو چەکدارانى سەر بەو
گروپە هێرشدەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان، لە ماوەی رابردووشدا هێرشەکانیان
زیاتر کردووە.
گەرمیان حەمەی پور، گەرمیان