وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوو باندی فێڵکردن و دزیکردنیان دەستگیرکردووە کە یەکێک لە تاوانباران زیاتر لە ٦٠ دەفتەر دۆلاری لە چەند کەسێک وەرگرتووە و بە بیانووی وەرگرتنی پارەی زیادە (فایز) لێی وەرگرتوون.
هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا هەواڵی دەستگیرکردنی دوو باندی فێڵکردن و دزی راگەیاند و باسی لەوەشکردووە، لەنێو گیراوەکاندا دایک و کوڕێکیش بوونیان هەیە.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە،
یەکێک لەو تۆمەتبارانەی دەستگیریان کردووە، تۆمەتباربووە بە بردنی زیاتر لە ٦٠
دەفتەری چەند کەسێک بەناوی زیادکردنی پارەکەیانەوە و پێدانەوەی قازانجی مانگانە
پێیان و وتویەتی گوایە لە یەکێک لە وڵاتانی عەرەبی پارەکە دەخاتە بانکەوە.
هۆگر عەزیز باسی لەوەشکردووە، لە دوای ئەوەی
هیچ یەک لەو هاووڵاتییانە مانگانە سووی پارەکەیان پێ نەدراوە، هێزەکانی پۆلیسیان
ئاگادار کردووەتەوە و پۆلیسی هەولێر لێکۆڵینەوەی لە کەیسەکە دەستپێکردووە و لە ماوەیەکی
کەمدا توانیمان یەک تۆمەتباران لەناو شاری هەولێر دەستگیر بکەن.
دەشڵێت، "ئەوان باندێکی پێنج کەسین
و تەنیا کەسێکیان لەناو شاری هەولێرە و ئەوانەی دیکە لە شارەکانی خواروو و نێوەڕاستی
عێراق و دەرەوەی عێراقن."