سەردێڕ:

هاتوچۆی هەولێر: تایەی خراپ وەک هاوڕێی خراپە توشی کێشەت دەکات

PM:06:57:19/04/2022

19736 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وێنەی رووداوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەڵێت، "تایەی خراپ وەک هاوڕێی خراپە، لەکاتی تەنگانە توشی کێشەت دەکات."


فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە ۆستێکی فەیسبووکدا و بە کۆمەڵێک وێنەوە کە بڵاویکردووەتەوە؛ هۆشداری دەداتە شۆفێران لە خراپی و کۆنی جۆری تایەکانیان و دەڵێت، توشی کێشەت دەکەن.

فازڵ حاجی نووسیویەتی، "کاتژمێر ٥ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ، تۆیۆتایەکی تایبەت لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری نزیک شوقەکانی لالاف، لەکاتی ڕۆیشتنی بەخێرایی شەقامەکە بەهۆی تەقینی تایەی پێشەوەی کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بەئۆتۆمبێلێکی تردا."

ئاماژەی بەوشکردووە، "لەدواییشدا بەڕاگرەکانی تەنیشتی ڕێگا کەوتووە، رووداوەکەش زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتەوە، بەڵام زیانی ماددی نەبوو."

هەردەم هاتوچۆ رێنمایی شۆفێرانی کردووە بەوەی هەمیشە مەرجەکانی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێلەکانیان لەیادبێت و پشتگوێی نەخەن، تایەکانی ئۆتۆمبێلیش بەشێکن لە مەرجی توندوتۆڵی و وەک هاتوچۆ باسی دەکات، دەبێت کۆن نەبن و نەخشی سەر تایەکان نەڕۆیستبێت، هەروەها شێوەی بەستنیان لە ئۆتۆمبێلەکە گونجاو و توندوتۆڵ بێت.

May be an image of 2 people, car and outdoors













گەلەری