PM:02:52:19/04/2022
8276 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە یەکەم کاردانەوەی لە سەر شەڕی نێوان ئۆکرانیا و روسیا داوای کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان دەکات لە رێگەی گفتوگۆوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە گفتوگۆیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیچ مانایەکی تێدانییە کە روسیا و ئۆکرانیا لەسەر یەک مێزی گفتوگۆ کۆنابنەوە بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن.
ترەمپ کە لەماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا گومانی ئەوەی لەسەربوو لە روسیاوە نزیکە و لە رێگەی ئەو وڵاتەوە هاوکاری
کراوە دەڵێت، دەبێت چارەسەرێک بۆ ئەو دۆخەی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بدۆزرێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ ٤٥ ەمین سەرۆکی ئەمریکا لە یەکێک لە
دیارترین سەرۆکەکانی ئەمریکا دەژمێردرێت و لەماوەی حکومڕانیدا زۆرترین تەنگژەی
ناوخۆیی هەبوو، دیارترینیان هێرشکردنی لایەنگرانی ترەمپ بوو بۆ سەر باڵەخانەی
کاپیتۆڵ لە شاری واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا.