سەردێڕ:

جارێکی دیکە روسیا لەبارەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمەوە هەڵوێستی خۆی ئاشکرا کرد

PM:01:58:19/04/2022

8052 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لەم قۆناغەی شەڕدا تەنها بیر لە بەکارهێنانی چەکی کلاسیکی و باو دەکەینەوە و روسیا نیازی نییە چەکی ئەتۆمی بەکار بهێنێت. دەشڵێت، "سەر لەبەری ئەو هەواڵانەی کۆمەڵکوژی لە بوچا کرابێت دورن لە راستییەوە".


سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە وتەیەکیدا کە تەلەفیزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە رایگەیاند، دوای سێ رۆژ لە چوونە دەرەوەی هێزەکانی روسیا لە بوچا ژمارەیەک تەرمیان دۆزیوەتەوە، سوپای روسیا کۆمەڵکوژی ئەنجامنەداوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە رێکەوتی ٣ی ئادارەوە سوپای روسیا شارەکەی چۆڵکرد و ئۆکرانیا ئیدارەکەی کەوتووەتە دەست، بۆ ماوەی سێ رۆژ سەرۆکی سارەوانی بوچا رایگەیاند ژیانی ئاسایی لە شارەکە دەستی پێکردووەتەوە، کەچی لەرۆژی چوارەمدا دەستیان کرد بە بڵاوکردنەوەی وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی گوایە تەرمی کەسانی سیڤیل دۆزراونەتەوە و کۆمەڵکوژی تێدا ئەنجامدراوە لەلایەن سوپای روسیاوە.

وتیشی، سوپای روسیا جگە لە بنکە سەربازییەکان و سوپای ئۆکرانیا هیچ ژێرخانێکی مەدەنی و خەڵکی سیڤیلی بە ئامانج نەگرتووە و بەڵکو بە پێچەوانەوە پارێزگاریشیان لێدەکات.

سێرگی لاڤرۆڤ باسی لەوەشکرد، خۆرئاوا نایەوێت راستییەکان ببینێت، کەس باسی لە کۆمەڵکوژییەکانی ئەفغانستان و سوریا و عێراق نەکرد.

هەروەها، لەبارەی ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمییشەوە، وەزیری دەرەوەی روسیا ئاشکرای کرد، لەم قۆناغەدا روسیا بیر لە بژاردەی بەرکاهێنانی چەکی ئەتۆمی ناکاتەوە و تەنها بە چەکی کلاسیکی باو جەنگ دەکات.

وتیشی، لە ئێستادا ئۆکرانیا بووەتە شوێنی چالاکییەکانی ناتۆ، ئەمەش بەلای روسیاوە هێڵی سورە.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا هۆشداریدا لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە جەنگی وڵاتەکەیدا لەلایەن ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیاوە.













گەلەری