سەردێڕ:

کەشناسی وادەی شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارینی ئاشکرا کرد

AM:11:00:19/04/2022

12060 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، سبەینێ شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین روو لە وڵات دەکات. دەشڵێت، "لەچەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە".


ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و لە بەشی خۆر ئاوای هەرێم خۆڵبارین دەبێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک دادەبەزن.

ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژی پێنجشەممە، ئاسمانی هەرێم ساماڵ و کەمێک هەوری دەبێت و هەندێک تۆز دەبێت. هاوکات، پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژی پێشتر کەمێک بەرزدەبێتەوە.

هەروەها، کە بارەی پیشبینییەکانی رۆژی هەینی راگەیەنراوەکەی دەستەی کەشناسی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە.

دەشڵێت، رۆژی شەممە ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور و هەوری تەواودەبێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.













گەلەری