ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، بێ یەکێتی رێککەوتنی هەرێم لەگەڵ تورکیا بۆ فرۆشتنی غازی هەرێم روونادات. دەشڵێت، "یەکێتی رێگەنادات غازی سروشتی بەردەدی نەوت بڕوات".
رێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، هه‌موو ئه‌و سامانه سروشتیانه‌ی كه ده‌كه‌وێته سنوری جوگرافیای پارێزگای سلێمانیه‌وه مافی ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كانه به‌هه‌موو پارێزگاكانەوە كه هه‌م زانیاری و هه‌م به‌دواداچوونی پێویستیان هه‌بێت.
دەشڵێت، وه‌زاره‌تی سامانه
سروشتییه‌كان له‌م سێكته‌ره‌دا سیاسیه‌تێكی مه‌ركه‌زی په‌یڕه و ده‌كات كه ئه‌نجومه‌نه
خۆجێیه‌كان كه‌مترین زانیاریان هه‌یه.
ئاماژەی بەوەشدا، یه‌كێتی
نیشتیمانی كوردستان ناهێڵێت و رێگه نادات گازی سروشتی به‌ده‌ردی نه‌وت بڕوات.
رێکەوت زەکی باسی
لەوەشکرد، هه‌رچه‌نده نرخی نه‌وت به‌رزبووبێته‌وه، به‌ڵام هیچ له ژیان و گوزه‌رانی
خه‌ڵك نه‌گۆڕاوه یه‌كێتی ده‌یه‌وێت غازی سروشتی به‌مجۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت،
بەڵکو دەیەوێت له‌دۆخ و گوزه‌رانی خه‌ڵك بگۆڕێت هه‌م له‌ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه
هه‌م له‌ڕووی موچه‌وه.
لەبارەی ئەوەی ئەگەر لەگەڵ
تورکیادا رێککەوتن بکرێت بۆ فرۆشتنی غازی سروشتی لە رێگای ئە وڵاتەوە، ئەوکات یه‌كێتی
چی ده‌كات ؟ ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتی ئەوەشی
ئاشکرا کرد، له‌ڕاستیدا یه‌كێتی و پارتی پێكه‌وه ده‌توانن ئیداره‌ی هه‌رێم بكه‌ن
هیچ یه‌كێكیان به‌ته‌نها ناتوانێت ئیداره‌ی كۆی هه‌رێم بكات، ئه‌زموونی رابردوو ده‌ریخستووه
كه تاکڕەوی كردن زیانی ده‌بێت بۆ هه‌رێم له‌به‌رئه‌وه هه‌ر بڕیارێك بدرێت پێویستی
به‌ڕای یه‌كێتی هه‌یه.
ئەوەشی خستەڕوو، "سیاسه‌تی
نه‌وت له‌ماوه‌ی پێشوودا له‌گه‌ڵ عێراق زۆرترین كێشه‌ی بۆ دروست كردووین هه‌تا ئێستا
هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی عێراقی فیدڕاڵدایه هه‌موو بارگرژیه‌ك له‌گه‌ڵ به‌غدا،
ئه‌زموون ده‌ریخست كه زیانی خه‌ڵكه‌كه‌مانی لێده‌كه‌وێته‌وه".
دەشڵێت، ئێستا له‌دادگای
فیدڕاڵی بڕیارێك هه‌یه پێویست ده‌كات ئه‌م بڕیاره وه‌كو ده‌رفه‌ت سه‌یربكرێت بۆ
هه‌رێمی كوردستان، وه غازی سروشتی له‌گه‌ڵ كۆی سامانه‌سروشتیه‌كان به‌وجۆره مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵدا بكرێت كه له‌گه‌ڵ به‌غداد رێككه‌وتن
بکرێت له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدڕاڵی بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی هه‌رێم
له‌جیاتی ئه‌وه‌ی زیانی لێبكات.
رێکەوت زەکی وتیشی، هه‌رێمی كوردستان له‌دوای
بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی له پێگه‌یه‌كدا نییه كه مه‌رجی هه‌بێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، دۆسیەی
فرۆشتنی غازی هەرێم بە وڵاتانی ئەوروپا وەک جێگرەوەی غازی روسیا بۆ ئەو وڵاتانە و
گواسنتەوەی غازەکە لە رێگەی تورکیاوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا ناکۆکی لە نێوان یەکێتی و
پارتی و ئێران و تورکیاش دروست کردووە.
جگەلەوەی، هەرێمی کوردستان ٣٪ی غازی سروشتی جیهانی تێدایە، بەڵام تا ئێستا کێشەی
کەمی و نەبووی سوتەمەنی و دابین نەکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری نیشتیمانی بۆ
هاوڵاتییانی هەرێم لە دیارترین کێشە چارەسەرنەکراوەکانی سی ساڵی حکومڕانی یەکێتی و
پارتییە.