وه‌رزشی كوردستان سوودی بۆ كێ هه‌یه؟
PM:02:42:06/01/2022
4068 جار خوێندراوەتەوە
بارزان ئەکرەم
+
-
نزیكه‌ی 30 فیدراسیۆنی وهرزشیممان هه‌یه، سه‌ر به لێژنه‌ی
ئۆڵمپین، كه له ئێستادا په‌كی كه‌وتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌موو پاره‌ی بۆ خه‌رج
بكرێت، به‌شێوه‌ی خولی درێژ و ساڵانه چالاكییه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، پێویستیان
به ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌نج و لاو ده‌بێت، تا بیانهێنن وه‌رزش بكه‌ن، به‌ڵام پێویسته
ئه‌و لاوانه پاره‌یه‌كی باش وه‌ربگرن و بۆ سه‌رچاوه‌ی بژیوی ژیانیان دابین بكه‌ن،
ئه‌و كات ژماره‌یه‌كی زۆری لاوانهكان وه‌رزش ده‌كه‌ن و تواناكانیان ده‌رده‌كه‌وێت
و ده‌گه‌ن به سه‌رچاوه‌ی دارایی خۆیان.
ئه‌گه‌ر لێژنه‌ی ئۆڵمپی ناتوانێت خۆی له‌م دۆخه مردووه‌ی
رزگار بكات، با له رێگه‌ی ده‌سته‌یه‌ك یا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك ئه‌و كاره بكرێت
و ده‌ست به چالاكییه‌كان بكرێته‌وه، ئه‌وكات گه‌نجه‌كان له بری په‌نابردنه به‌ر
توندوتیژی و چوونیان بۆ شوێنه خراپه‌كان و نزیكبوونه‌وه له كێشان و خوادرنهوهی
شتی خراپ، به وه‌رزشه‌كه خه‌ریك ده‌بن و كه‌سێكی رۆشه‌نبیر و ته‌ندروستیان لێ به‌رهه‌م
دێت.
جگه له‌وه‌ش له ساڵانی داهاتوو یاریزانمان له پاڵه‌وانێتییه
گه‌وره‌كانی جیهان ده‌بێت، به‌ڵام به مه‌رجێك ئه‌و ده‌سته وه‌رزشییه یا بهڕێوهبهڕایهتییهكه
نه‌بێته شوێنی بندیوار و ئیشنهكهر و مشه‌خۆره‌كانی كوردستان.
داوا له سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌م له رێگه‌ی لێژنه‌یه‌كی
پاك و دوور له كه‌سانی به‌رژه‌وه‌ندیخواز، لێپێچینه‌وه له دۆسیه‌ی وه‌رزش بكات،
چیدیكه گوێ به‌وانه نه‌دات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌موو شتێك و شكستێكی وه‌رزشی
كوردستان ده‌شارنه‌وه و به وێنه‌ی شكلی و دروشمی باق و بریق فێڵ له خه‌ڵك ده‌كه‌ن
و حكوومه‌تیش فریوده‌ده‌ن. باسی تۆپی پێ ناكه‌م ئه هه‌موو پاره و كاته‌ی بۆ خه‌رج
كراوه و یه‌ك هه‌نگاوی دروستیشمان نه‌هاوێشتووه.