کریستیانۆ و میسی دەنگیان بە کێ داوە بۆ زە بێست؟

PM:01:27:18/01/2022

864 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فیفا دەنگەکانی کریستیانۆ و میسی ئاشکراکرد بۆ باشترینی جیهان و ڕۆناڵدۆ دەنگی بە لیڤاندۆڤسکی داوە.

یەکێتی تۆپی پێی جیهان دوای ئەوەی لیڤاندۆڤسکی وەک باشترین یاریزانی ساڵی ڕابردوو دیاریکرد دواتر ئاشکرایکرد کە هەرەیکە لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی و محەمەد سەلاح دەنگیان بە کام یاریزانانەداوە.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال دەنگی خۆیداوە بە لیڤاندۆڤسکی و نگۆلۆ کانتی و جۆرجینۆی ئیتاڵێ.

لەبەرامبەردا لیۆنێڵ میسی کاپتنی ئەرجەنتین دەنگی خۆیداوەتە کیلیان مباپێ و نەیماری هاوڕێی لە پاریس سان جێرمان و کەریم بنزیمەی لە لیڤاندۆڤسکی پێباشتر بووە.

وادیارە میسی تەمەن 34 ساڵ هەوڵیداوە دەنگەکانی بۆ ڕکابەرەکەی نەچێت بەڵام لیڤاندۆڤسکی لەکۆتایدا و بەجیاوازی چوار خاڵ دەنگدانەکەی لە یاریزانە ئەرجەنتینیەکە بردەوە.

تایبەت بە دەنگەکانی محەمەد سەلاحیش کە پلەی سێیەمی بەدەستهێنا دەنگی خۆیداوەتە هەریەکە لە جۆرجینۆ و میسی و لیڤاندۆڤسکی.