جامی ئوسترالیای کراوە.. مورای و مێدڤیدێڤ و ڕۆبلێڤ گەیشتنە قۆناغی دووەم

PM:12:54:18/01/2022

360 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئوسترالیای کراوە مورای و مێدڤیدێڤ و ڕۆبلێڤ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی دووەم بەدەستهێنا.

لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی جامی ئوسترالیای کراوە بۆ تێنسی سەرزەوی، ئاندی مورای بەڕیتانی رووبەڕووی نیکۆلۆز باشیلاشڤیلی جۆرجی بوەوە.

دوای سێ کاتژمێر و 51 خولەک وپێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لەلایەن هەردوو یاریزانەکەوە، مورای بە زەحمەت و بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر دوو کۆمەڵە یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

لە هەمان قۆناغ، ئەندریە ڕۆبلێڤی ڕووسی بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە جیانلوکا ماگێری ئیتاڵی بردەوە، مێدڤیدێڤیش بردنەوەی بەسەر هێنری لاکسۆنن بەدەستهێنا.

دێگۆ شوارزمانی ئەرجەنتینی رووبەڕووی کراینۆڤیچی سربی بوەوە و بە ئاسانی و بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی لێبردەوە.

بەم ئەنجامانە، مورای و مێدڤیدێڤ و ڕۆبلێڤ و شوارزمان سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی دووەمی پاڵەوانیەتیەکە بەدەستهێنا.

خ . ک