رازی شنەیشل: ئامانجمان گەیشتنە بە قۆناغی پێش کۆتایی

PM:12:56:26/04/2024

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شنەیشل دوپاتیکردەوە ئامانجیان گەیشتنە بە قۆناغی پێش کۆتایی و رێزێکی زۆری ڤێتنام دەگرن.

بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر هەشت و 30خولەک لە قۆناغی جارەکی کۆتایی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵ، هەڵبژاردەی عێراق رووبەڕووی هەڵبژاردەی ڤێتنام ببێتەوە.

پێش ئەو یاریە، رازی شنەیشلی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق رایگەیاند، بردنەوە لەم جۆرە قۆناغانەدا بۆ هەردوو هەڵبژاردە هاوشێوەی یەکە و یەکسانە چونکە سەرجەم هەڵبژاردەکان گەشەیەکی باشیان بە خۆیانەوە بینیەوە.

شنەیشل بڵاویکردەوە، ڤیتنام هەڵبژاردەیەکی بەهێز و رێکخراوە، ئەوان خاوەنی چەند یاریزانێکی ئاستبەرزن و ئەنجامی زۆر باشیان بەدەستهێناوە لە ماوەی رابردوودا.

دوپاتیشیکردەوە کە متمانەی تەواوی بە یاریزانەکانی هەیە بتوانن لەو یاریەدا بردنەوە بەدەستبهێنن و گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو مسۆگەر بکەن بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت لە باشترین ئاستی خۆیاندا بن.

ئاماژەی بەوەشدا، رێزێکی زۆری ڤێتنامییەکان دەگرن چونکە دەزانن توانایان چەندە و بە بەهێزترین پێکهاتەوە رووبەڕوویان دەبنەوە، بە دڵنیاییەوە ئامانجی یەکەمیان ئەوەیە بتوانن لەڕێی ئەم جامەوە بگەنە ئۆڵۆمپیادی پاریس، دواتریش بیر لە بردنەوەی نازناوەکە دەکەنەوە.

خ . ک