ناسر عەتیە پلەی یەکەمی پێشبڕکێی ڕالی بەدەستهێنا

PM:05:36:14/01/2022

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ناسر عەتیە پلەی یەکەمی پێشبڕکێی سعودیەی بەدەستهێنا و چوارەم نازناوی ڕالی داکاری بەدەستهێنا.

پێشبڕکێی ڕالی داکاری سعودیە کە لە 12 قۆناغ پێکهاتبوو کۆتییهات، شۆفێری قەتەری ناسر عەتیە لە تیمی تویوتا دواتنی پلەی یەکەمی پێشبڕکێکە بەدەستبهێنێت.

لە پلەی دووەمیشدا شۆفێری فەرەنسی سباستیان لۆب لە تیمی ڕێد ئێکستریم بینرا بە جیاوازی 27 خولەک و 46 چرکە لەگەڵ عەتیەی یەکەم، یەزید ڕاجحی سعودیش لە پلەی سێیەمی پێشبڕکێکەدا بوو.

لە کۆی 12 قۆناغەکەی پیشبڕکێی رالی سعودیە، نسر عەتیە تەنیا لە دوو قۆناغیان توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت بەڵام لە قۆناغەکانی تردا کێبڕکێیەکی توندی پلەی یەکەمی کردووە.

دوای بردنەوەی خەڵاتەکەش بۆ چوارەمین جار لە مێژوویدا، ناسر عەتیە ئەو سەرکەوتنەی بە گرنگ زانی و بە ڕؤژێکی تایبەتی لە کاروانی وەرزشیدا باسکرد و پێشکەشی هاندەرانی کرد.

خ . ک