خولی نایابی عێراق.. زاخۆ لە سامەرای بردەوە

PM:03:56:11/01/2022

596 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی نایابی عێراق زاخۆ دوای سێ یەکسانبوونی لەدوای یەک لە سامەرای بردەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی 18ی خولی نایابی عێراق، یانەی زاخۆ لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی سامەرا بوەوە.

هەردوو یانە لە دوو تایمی یاریەکەدا ئاستێکی مامناوەندیان پێشکەشکرد و لە دوا خولەکەکانی یاریەکەدا گۆڵێکی بۆ زاخۆ کرد و یاریەکەی بەو تاکە گۆڵە لە سوودی یانەکەی کۆتایی پێهێنا.

یانەی زاخۆ لە سێ یاری ڕابردوودا هیچ بردنەوەیەکی بەدەستنەهێنا و لە سەرجەمیاندا یەکسانبوە بەرامبەر یانەکانی قوە جەویە و سەناعە و قاسم.

زاخۆ لە ئێستادا خاوەنی 29 خاڵە و چوە شەشەمی ڕیزبەندی ڕیزبەندی خولی نایابی عێراق، سامەراش بە چوار خاڵ لە پلەی بیستەم و کۆتاییدایە.

یەکشەممەی داهاتوو لە کۆتا هەفتەی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی عێراق، یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی نەفتی میسان دەکات

خ . ک