PM:04:42:22/09/2026
52 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارنۆڵد رایگەیاند متمانەی بە یاریزانەکانی هەیە و تەنها سەرنجیان لەسەر خۆیانە.
گراهام ئارنۆڵدی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق پێش یارییەکەیان بەرامبەر عومان لە جامی کەنداو رایگەیاند، بەرامبەر هەڵبژاردەیەکی بەهێز یاریی دەکەن.
ئارنۆڵد دەڵێت، پێکهاتەیەکی نایابم لەبەردەستدایە و متمانەم بە سەرجەم یاریزانەکانم هەیە، تۆپی پێی عێراق زۆر پێشکەوتووە.
دەشڵێت، ئێمە تەنها سەرنجمان لەسەر شێوازی خۆمانە و گرنگی بەهەڵبژاردەکانی تر نادەین، دەمانەوێت بە باشترین ئاستی خۆمانەوە دەربکەوین.
خ . ک