PM:10:58:21/09/2026
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مێسی بەردەوامە لە کارە خێرخوازییەکانی و بەشداری دەکات لە دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی شێرپەنجە.
پێگەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی تۆپی پیی ئەرجەنتینی تەنانەت لە دەرەوەی یاریگاکانیش کاری سەرسوڕهێنەر و نایاب ئەنجامدەدات.
پێگەکە ئاشکرایکردووە، مێسی بڕی دوو ملیۆن و 600 هەزار یۆرۆی بەخشیوە لەپێناو دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی چارەسەر کردنی شێرپەنجەی منداڵان کە لە شاری بەرشەلۆنەی پایتەختی ئیسپانیا دروست دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو نەخۆشخانەیە ساڵانە توانای چارەسەر کردنی 400 منداڵی هەیە کە تووشبوی شێرپەنجەن و لە چەند رێگایەکەوە خزمەتگوزارییەکان کۆدەکاتەوە.
باسی لەوەشکردووە، بەهۆی ئەوەی کە مێسی باڵوێزی خێرخوازی یونیسێفە ساڵانە بەشداری دەکات لە چەندین کاری خێرخوازی بەتایبەت لە بوارەکانی تەندروستی و پەروەردە.
خ . ک