PM:01:02:21/09/2026
280 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید پێکانی ڤاڵڤێردی راگەیاند و نزیکەی سی هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
فریدریکۆ ڤاڵڤێردی ئەستێرەی ئۆرۆگوایی و یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دێربی خولی ئیسپانیا تووشی پێکانهات دوای ئەوەی لە تایمی یەکەمدا لی کانگ ئینی یاریزانی ئەتلەتیکۆ بە توندی فاوڵێکی لێگرت.
دوای یارییەکە، یانەی ریاڵ مەدرید لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە، فریدریکۆ ڤاڵڤێردی ئەستێرەی یانەکەیان تووشی پێکانبووە لە پاژنە پێیدا بەهۆی ئەو لێدانە توندەوە.
یانەکە ئاماژەی بەوەداوە کە ئەستێرە ئۆرۆگواییەکە بەردەوام لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدا دەبێت و لە چەند رۆژی داهاتووشدا پشکنینی نوێی بۆ ئەنجامدەدرێت لەلایەن پزیشکی یانەکەیانەوە.
بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان بێت، ڤاڵڤێردی بەهۆی ئەو پێکانەی تووشیبووە نزیکەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، دواتریش یانەکە فشار ناکەن لە زوو گەڕانەوەی تا مەترسی لەسەر دروست نەکەن.
خ . ک