ناوبژیوانی دێربی مەدرید سزادەدرێت

PM:08:22:21/09/2026

280 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ناوبژیوانی دێربی مەدرید ئەگەری راگرتنی بۆ سێ هەفتە لەسەرە بەهۆی هەڵە زۆرەکانیەوە.

لە یاریی نێوان هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید ناوبژیوانی ئەو یارییە کە ئۆرتییز ئاریاس بوو رووبەرووی رەخنەی زۆر بووەوە بەهۆی ئەوەی دوو کارتی سووری بەڕووی یاریزانانی ئەتلەتیکۆ بەرز نەکردووەتەوە و بە هۆکاری شکستی ریاڵ مەدرید دانراوە.

رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، لیژنەی ناوبژیوانانی خولی ئیسپانیا بە نیازە ئۆرتیزی ناوبژیوان بۆ ماوەی سێ هەفتەی خولی ئیسپانیا سڕ بکات و دووری بخاتەوە.

نوسیویەتی، فران سۆتۆی سەرۆکی ناوبژیوانانی خولی ئیسپانیا دوای هەڵسەنگاندنی ئاستی ئۆرتیز بریاریداوە کە ئەو ناوبژیوانە سڕ بکات بەهۆی ئەوەی هەلەکانی زۆر بوون.
خ . ک