یاریزانانی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی رەخنەی زۆر بوونەتەوە

PM:04:33:21/09/2026

308 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریزانانی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەتەوە ئەوانیش پێیانوایە ناوبژیوانی زوڵمی لێکردوون.

دوای ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریی دێربیدا تووشی شکستهات، یاریزانانی یانەی شاهانە رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بوونەوە بەهۆی ئەوەی ئاستیان خراپ بووە لەو یارییەدا.

بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی لە بەرنامەیەکی تایبەتی دوای یارییەکە باسیان لەوە کرد کە یاریزانانی ریاڵ مەدرید بە بێ هیچ بیرۆکەیەکی روون چوونەتە یاریگاوە و متمانەیان بە خۆیان نەبووە.

ئاماژەی بەوەشدا، هەندێک یاریزان هەیە کە بە هیچ شێوەیەک جێگایان نابێتەوە لە ریاڵ مەدرید چونکە لە بارودۆخێکی خراپدان و سەرجەمیان کارەساتی گەورەن، تەنها ئەم یارییە بابەتەکە نییە بەڵکو لە سەرجەم یارییەکاندا خراپ بوون.

لەلایەکی ترەوە رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە، لە ژووری جلگۆڕینی یاریزانان توڕەییەکی زۆر هەبووە بەرامبەر ناوبژیوانی یارییەکە و بە هحۆکاری شکستەکەیان دادەنێنن بەهۆی ئەوەی کە پێیانوایە هەریەکە لە رۆمێرۆ و لی کانگ ئین شایستەی کارتی سوور بوون.
خ . ک