پلانی مانچینی چییە تا شکۆمەندی بۆ ئیتاڵیا بگەڕێنێتەوە؟

PM:12:51:22/09/2026

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچینی پلانێکی نهێنی داڕشتووە لەپێناو گەڕاندنەوەی شکۆمەندی بۆ ئیتاڵیا.
پێگەی فووت مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، رۆبێرتۆ مانچینی چەندین پلانی نهێنی داڕشتووە لەپێناو گەڕاندنەوەی شکۆمەندی بۆ هەڵبژاردەکەی دوای ئەوەی لە سێ مۆندیالی رابردوودا ئەو هەڵبژاردەیە بەشداری نەکرد.
پێگەکە رایگەیاندووە، پلانی یەکەمی مانچینی ئەوەیە کە بەهرەمەندە نوێیەکان بانگهێشت بکات لەپێناو ئەوەی رێگریان لێبکات یاریی بۆ هەڵبژاردەکانی تر بکەن.
نوسیویەتی، مانچینی دەزانێت کە وەرزشی وڵاتەکەی هەڵەی کردووە لە پشتگوێخستنی بەهرەمەندەکان و تەنها پشتیان بە یاریزانە بە تەمەنەکان بەستوە.
خ . ک