PM:06:32:21/09/2026
276 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤینیسیۆس هەڕەشەی یەدەگ کردنی لەسەرە بەهۆی ئەوەی ئاستی دابەزیوە و متمانەی لەدەستداوە.
ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی بەرازیلی لە چەند یاریی رابردووی یانەکەی کە ریاڵ مەدریدە ئاستی بەرەو خراپ بوون رۆیشتووە لەڕووی جوڵەی ناو یاریگا و گۆڵ تۆمارکردنەوە.
رۆژنامەی مارکا بلاویکردووەتەوە، لە ئێستادا سەرەکی بوونی ڤینیسیۆس جۆنۆر مسۆگەر نەماوە لە پێکهاتەی ریاڵ مەدرید ئەگەر لەسەر ئەو ئاستە خراپەی بەردەوام بێت.
مارکا ئاشکرایکردووە، ڤینیسیۆس هەفتە لە دوای هەفتە زیاتر یانەی شاهانە نائومێد دەکات و تا ئەم ساتە ئەو ئاستەی پێشکەش نەکردووە کە چاوەڕێی لێدەکرێت.
دوپاتیکردووەتەوە کە خوسێ مۆرینیۆی راهێنەری ئارامی خۆی لەدەستداوە و هەڕەشەی یەکەگ کردنی ڤینیسۆس دەکات ئەگەر نەگەرێتەوە سەر ئاستە نایابەکەی لە داهاتوودا.
خ . ک