PM:11:45:14/09/2026
44 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر ریمۆنتادای بەسەر ئۆدینیزیدا کرد و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ یارییەکەی لێبردەوە.
لە یارییەکی هەفتەی چوارەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای جیۆسێپی میاتزا میوانداری یانەی ئۆدینیزی کرد.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکەکانی نۆ و 16 ئەبانکوا و یۆرگن دوو گۆڵیان بۆ ئۆدینیزی تۆمارکرد بەڵام لە خولەکەکانی 26 و 35 کارلۆس ئەگۆستۆ و نیکۆلۆ بارێلا ئەنجامەکەیان بۆ ئینتەر یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەمدا، ئینتەر بە هێرشبردن دەستیپێکرد و لە خولەکەکانی 57 و 67 و 79 سێ گۆڵیان لە رێگەی مارکۆس تورام و ئیسپۆسیتۆ و بۆنی تۆمارکرد.
دواتر لە خولەکی 91 ئیدریسا گای گۆڵێکی تری بۆ ئۆدینیزی تۆمارکرد، سەرەنجام ئینتەر یارییەکەی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ بردەوە.
خ . ک