PM:11:16:14/09/2026
72 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە لە ترسی یانەکانیتر دەیەوێت گرێبەستی مارتن نوێبکاتەوە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی بکاتە 100 ملیۆن یۆرۆ.
فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنوسی وەرزشی بڵاویکردەوە، کارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستی جیرارد مارتن.
فابریزیۆ ئاماژەی بەوەداوە کە یانە کەتەلۆنیەکە بە بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانەیان راگەیاندووە کە لە نزیکترین کاتدا گفتوگۆ دەستپێدەکەن لەسەر ئەو بابەتە.
دوپاتیکردووەتەوە کە ئەم هەوڵەی بەرشەلۆنە لەپێناو پاراستنی ئەو یاریزانەیە لە هەوڵی یانە گەورەکان کە دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ مارتن ئیمزابکەن لەبەرئەوە بریاریانداوە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گریبەستەکەی بۆ 100 ملیۆن یۆرۆ زیادبکەن.
باسی لەوەشکردووە، جیرارد مارتن هەست بە دڵخۆشی دەکات لە بەرشەلۆنە و هانسی فلیکیش دڵخۆشە بە ئاستی یاریزانەکە لەبەرئەوە دەیانەوێت گرێبەستەکەی تا 2031 نوێبکەنەوە.
بەرگریکارە ئیسپانیەکە ماوەی دوو وەرزە یەکێکە لە ئەستێرەکانی یانەی بەرشەلۆنە و بووەتە یاریزانێکی سەرەکی پێکهاتەی هانسی فلیکی راهێنەر لە دڵی بەرگریدا.
خ . ک