ئینریکی داوای گواستنەوەی وارتۆنی کردووە

PM:11:32:14/09/2026

68 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی رێگری لە هەوڵێکی ریاڵ مەدرید دەکات و داوای گواستنەوەی وارتۆنی کردووە.

ئادەم وارتۆنی ئەستێرەی ئینگلیزی لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا بووبووە ئامانجی چەندین یانە بەتایبەت ریاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی بەهۆی ئەو ئاستە نایابەی کە لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس پێشکەشی دەکات.

پێگەی ئێل ناسیۆناڵ ئاشكرایکرد، لویس ئینریکی راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان زۆر سەرسامە بە ئاستی وارتۆن و دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت لە پێکهاتەکەیدا بوونی هەبێت.

ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوەداوە، هۆکاری گرنگی پێدانی ئینریکی بە ئەو یاریزانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە توانای کۆنترۆڵ کردنی تۆپی هەیە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش و بە خێرایی تیپەکەی لە فشار رزگاردەکات.

رونیشیکردووەتەوە، بەرپرسانی پاریس بەڵێنیان بە ئینریکی داوە لە ماوەی داهاتوودا پلان بۆ گواستنەوەی ئادەم وارتۆن دابڕێژن تا لەگەڵ ڤیتینیا لە هێڵی ناوەڕاستی یانەکەیاندا بن بۆ ماوەی چەندین ساڵیتر.

لە کۆتاییدا دوپاتیکردووەتەوە کە یانەی کریستاڵ پاڵاس بیریان لە فرۆشتنی ئەو یاریزانە کردووەتەوە بەهۆی ئەوەی ئامادە نییە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە بەلام داوای بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ دەکەن بەرامبەر فرۆشتنی.
خ . ک