پاریس پێکانی حەکیمی راگەیاند

PM:10:44:14/09/2026

60 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس پێکانی حەکیمی راگەیاند بەڵام باسیان لە ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانە نەکردووە.

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە پێگەی فەرمی خۆیان رایانگەیاند کە ئەشرەف حەکیمی ئەستێرەی مەغریبی یانەکەیان تووشی پێکانبووە لە یارییەکەیان بەرامبەر برێست.

یانە فەرەنسیەکە ئاماژەی بەوەداوە، حەکیمی پشکنینی پزیشکی لە بەشی تاقیگەی یانەکەیان ئەنجامداوە بە سەرپەرشتی پزیشکەکان و دەرکەوتووە کە پێکانەکەی ماسولکەییە.

دوپاتیانکردووەتەوە کە پێکانی بەرگریکارە مەغریبیەکە قورس نییە و لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت تا بزانن رێژەی چاکبوونەوەی چەندە.

رونیشیانکردووەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک پەلە ناکەن لە گەڕاندنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یاریگاکان و دەیانەوێت بە باشترین شێوە چاک ببێتەوە تا مەترسی لەسەر داهاتووی دروست نەبێت.

خ . ک