PM:10:42:14/09/2026
68 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگی ئاسیا ئیتیحاد و شیمال بە گۆڵێک یەکسانبوون و قوەجەویە تووشی شکستهات.
لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگی ئاسیا، یانەی ئیتیحادی سعودی بووە میوانی یانەی شیمالی قەتەری.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی هەردوولا چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرجەم هێرشەکان بێسوود بوون.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 63 بەغداد بونجاح گۆڵێکی بۆ شیمال تۆمارکرد بەڵام لە خولەکی 94 جۆرجینیۆ ڤیناڵدۆم ئەنجامەکەی بۆ ئیتیحاد یەکسانکردەوە و سەرەنجام یارییەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی قوەجەویەی عێراقی رووبەڕووی نیفیتچی ئۆزبەکستانی بووەوە و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکەی پێدۆڕاند.
خ . ک