PM:09:31:10/12/2021
860 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کلۆپ ڕایگەیاند جیرارد هەموو تایبەتمەندیەکانی ڕاهێنەری تیادایە و هەستێکی
خۆشە گەڕانەوەی بۆ لیڤەرپوڵ.
یۆرگن کلۆپ ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی پێ یاریەکەیان بەرامبەر
ئەستۆن ڤێلا لە خولی ئینگلتەرا ڕایگەیاند یانەمان بەباشی خۆی ئامادە کردووە و بە
هەموو هێزمانەوە ڕووبەڕووی ئەستۆن ڤێلا دەبینەوە.
دەربارەی ڕووبەڕووبونەوەی جیراردیش وتی: بەڕاستی کارێکی ئاسان نیە لە
یاریزانێکی گەورەوە ببیتە ڕاهێنەرێکی سەرنجڕاکێش بەڵام جیرارد هەموو
تایبەتمەندیەکانی ڕاهێنەری تیادایە و توانای ئەنجامدانی ئەو کارەی هەیە.
کلۆپ ئاشکراشیکرد دوای یاریەکەی ئەستۆن ڤێلا بەرامبەر لیستەرسیتی پەیامێکی
بۆ جیرارد ناردووە و پێیوتووە دەستپێکێکی زۆر باشە بەڵام تائێستا ڕووبەڕووی ئێمە
نەبویتەتەوە و هیوای بەختێکی باشت بۆ ئەخوازم.
لەکۆتایشدا وتی: هەندێک کەس دەڵێن پێویستە
نازناوەکان ببەیتەوە تا پۆستی ڕاهێنەری وەربگریت بەڵام تەنیا بردنەوەی نازناوەکان
گرنگ نیە بەڵکو بەردەوامی و ئاستێکی جێگیر گرنگترە.