PM:07:30:10/12/2021
828 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلیگیری ئاشکرایکرد یاریەکەی سبەینێ قورس دەبێت و دیبالاش ئامادەیە بۆ
یاریکردن.
ماسیمیلیانۆ ئەلیگری ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی پێش یاریەکەیان
بەرامبەر ڤینیسیا لە خولی ئیتاڵیا ڕایگەیاند یاریەکی قورس لەبەردەماندایە چونکە
ڤینیسیا لە یاریگا خۆیاندا گۆڵی زۆریان تۆمارکردوە و بەشوێن بردنەوەدا دەگەڕێن
چونکە یاری ڕابردوو تووشی شکستهاتن.
ئەلیگری وتیشی: لەئێستادا یانەکەمان لەڕووی گۆڵ تۆمارکردنەوە کێشەی هەیە و
ناتوانین بە ئاسانی گۆڵ تۆماربکەین کە ئەوەش کێشەیەکی زۆری بۆ درووست کردووین و
پێویستمان بە چارەسەری خێرایە.
ئاماژەی بەوەشکرد پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی لەپێکانەکەی چاکبووەتەوە و
لەئێستادا ئامادەیە بەشداری لە یاریەکاندا بکات.
لەکۆتایشدا ئاشکرایکرد بارودۆخی یانەکەیان لە خولی ئیتاڵیا زۆرباش نیە و
پێویستە بەباشی هەوڵبدەن تا پلەیەکی باشتر وەربگرن لە ڕیزبەندیەکەدا.