ڤێرستاپن و هامیلتۆن لە پلەی یەکەمی ئەزمونی یەکەم و دووەمی فۆرمولا وەنی ئەبوزەبیدا بوون

PM:07:08:10/12/2021

1136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماکس ڤێرستاپن پلەی یەکەمی ئەزمونی یەکەمی ئەبوزەبی بەدەستهێنا و هامیلتۆنیش ئەزموونی دووەمی بردەوە.

پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی فۆرمولا وەنی ئەبوزەبی دەستیپێکرد، لە پێشبڕکێی ئەزمونی یەکەمدا، ماکس ڤێرستاپنی هۆڵەندی لە تیمی رێدبول توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت دوای ئەوەی توانی ماوەکەی کە پێنج هەزار و 281 مەتر بو بە یەک خولەک و 25 چرکە و لەهەزاردا نۆ چرکە بڕی.

پلەی دووەمیش بۆ ڤالتێری پۆتاسی شۆفێری فنلەندی لە تیمی مارسیدێس بوو بە جیاوازی لە هەزاردا 196 چرکە لەگەڵ ڤێرستاپنی یەکەم.

لویس هامیلتۆنی بەڕیتانی لە تیمی مارسیدێس و براوەی خەڵاتی پێشبڕکێی فۆرمولا وەنی قەتەر، پلەی سێیەمی لە پێشبڕکێکەدا بەدەستهێنا بە جیاوازی لەهەزاردا 346 چرکە لەگەڵ یەکەمی پێشبڕکێکە.

لە پێشبڕکێی ئەزمونی دووەمدا، لویس هامیلتۆن توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت بە جیاوازی لە هەزاردا 343 چرکە لەگەڵ ستیبان ئۆکۆنی فەرەنسی.

ڤالتێری پۆتاس لەم پێشبڕکێیەدا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و هەریەکە لە ڤێرستاپنی هۆڵەندی و سێرجیۆ پێرێزی مەکسیکی و فێرناندۆ ئەلۆنسۆی ئیسپانی لە پلەکانی چوارەم تا شەشەمدا بوون.

خ . ک