PM:06:28:10/12/2021
12164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێرێز بە بریکاری کارەکانی کروسی ڕاگەیاندووە کە گرێبەستی ئەو یاریزانە
گرێبەستی سەدەی یانەکە بووە.
فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە گفتوگۆیەکی تایبەتی
لەگەڵ بریکاری کارەکانی تۆنی کروسی ئەڵمانی ئەستێرەی یانەکەی ڕایگەیاند کە ئەو
یاریزانە گرێبەستی سەدەی یانەی شاهانەیە.
شتروت لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی وتی: پێرێز بۆی ڕوونکردمەوە
کە گرێبەستی کروس باشترین گرێبەستی ئەم سەدەیەی یانەکەیانە و نرخی ئەو یاریزانە بە
پارە ناژمێردرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد کە هەموو بریکارەکانی یاریزانانی تۆپی پێ لە سەدا 10ی
مووچەی ساڵانەی یاریزانەکان وەردەگرن بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی لەنێوانیاندا هەیە.
تۆنی کروسی 31 ساڵ هەشت وەرزە یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید دەکات و ساڵی 2014 لە
بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە یانە ئیسپانیەکەوە کرد.