PM:05:59:10/12/2021
3424 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لاپۆرتا و چاڤی کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا و جەختیان لەوە کردوەتەوە دەبیت
بارودۆخی یانەکە باشرت بکرێت.
ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ڕایگەیاند یانەی بەرشەلۆنە بە ئامادەبونی ڕافائێل
یوستی جێگری سەرۆکی بەرشەلۆنە و ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوبەری وەرزشی و فیران ڕیفرتێزی
سەرۆکی جێبەجێکار لەگەڵ چاڤی هێرناندێزی کۆبونەوەیەکیان دەربارەی بارودۆی یانە
کەتەلۆنیەکە ئەنجامداوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکرد لە کۆبونەوەکەدا شیکار بۆ بارودۆخی ئێستای
تیپەکە کراوە ئەوەش دوای ئەوەی لە چامپیۆنس لیگ کرانە دەرەوە و لەسەر ئەوە
ڕێککەوتون کە ڕووداوی لەوجۆرە دوبارە نەبێتەوە و بەزووترین کات بارودۆخی یانەکە
باشتربکرێت.
لاپۆرتا لە کۆبونەوەکەدا بارودۆخی دارایی یانەکەی بۆ چاڤێ ڕوونکردوەتەوە و
سەرەڕای نەهامەتەیەکان پەیمانی پێداوە گرێبەستی نوێ ئەنجام بدەن و چاڤی
جەختیکردوەتەوە کە دەبێت فیران تۆرێس بگوازێتەوە یانەکە و چەند یاریزانێکیش لە
یانەکەی دووربخاتەوە.