مانچستەر سیتی نەرمی دەنوێنێت

PM:03:51:10/12/2021

720 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى مانچستەر سیتی لە پێناو جواو فیلێکس نەرمی بۆ بۆ داواکەى بەرشەلۆنە بۆ فیران تۆرێس دەنوێنێت.

ڕۆژنامەى میرەر بڵاویکردەوە، خۆرخی میندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی فیلێکسی یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید پەیوەندی بە بەرپرسانی مانچستەر سیتی کردووە لە پێناو گواستنەوەى هێرشبەرە پورتوگالییەکە بۆ یاریگای ئیتحاد.

میرەر ئاماژەى بەوەدا بەرپرسانی مان سیتی جگە لە فیلێکس کە سەرگەرمی گفتوگۆن لەگەڵ میندێز، لەهەمان کاتیشدا هەوڵی گواستنەوەى ڕۆدیگێری بەرگریکاری چێڵسی دەدەن و دەیانەوێت ڕکابەری ریال مەدرید بکەن لە پێناو بەدەستهێنانی تواناکانی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە.

لەلایەن خۆشیانەوە ڕۆژنامەکانی سپۆرتی کەتەلۆنی و کالچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی ئاشکرایانکرد، کارگێڕی سیتیزن نەرمیان بەرامبەر داواکارییەکەى بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەى فیران تۆرێس نواندووە و پێشبینی دەکرێت لە کانونی دووەمدا هەردوو لا بگەنە ڕێکەوتنی کۆتایی و مان سیتیش بتوانێت لە هەمان کاتدا فیلێکس لە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە بگوازێتەوە و لە هاوینیشدا ڕۆدیگێر لە شین پۆشەکانەوە پەلکێش بکات.