PM:03:30:10/12/2021
852 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێرێز پەنجەى
پەشیمانی دەگەزێت و دەیەوێت حەکیمی بۆ بێرنابیۆ بگەڕێنێتەوە.
پێگەى دیاریۆ گۆڵ
ئاشکرایکرد، پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید چەندین ناوی لەبەردەستە تا لە گواستنەوەى هاوینەدا
بەرەو بێرنابیۆ پەلکێشیان بکات کە دیارترینیان مباپێ لە پاریس سان جێرمان و
هالاندە لە بروسیا دۆرتمۆند.
پێگەکە ئەوەى
ئاشکراکرد، بیرکردنەوەى پێرێز بۆ ئەشرەف حەکیمی یاریزانی پیشووی یانەکەیەتی کە لە
یانەى پاریس یاریدەکات و پەشیمانە بەهۆی ڕێگرییەکانی زیدان پارێزگاری لە تواناکانی
نەکردوو و بە گرێبەستێک چووە ئینتەرمیلان دواتر بۆ پاریس سان جێرمان.
دیاریۆ گۆڵ باسیلەوەشکردووە،
لە کاتی پێکانەکانی کارڤاخاڵدا یاریزانێکی گونجاو نیە بۆ شوێنگرەوەى، ئەوەش سەرۆکی
ڕیاڵ مەدرید ناچاردەکات لە مێرکاتۆی هاوینەدا هەوڵی گەڕانەوەى بدات کە لە ئێستادا
یاریزانە مەغریبییەکە ئاستەکانی وەک پێویست نیە و بووەتە جێی ناڕەزایی هاندەرانی
یانە پاریسییەکە.