فیفا هەشت ملیار یۆرۆ زەرەرمەند دەبێت

PM:02:27:10/12/2021

552 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕاپۆرتێکی دارایی کۆی زایانەکانی بەڕیوەچوونی مۆندیال دوو ساڵ جارێک هەشت ملیار یۆرۆ دەبێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتێکی هەردوو کۆمپانیای وەبەرهێنانی جیهانی، بی ئێم جی و دەلتا بارتنز کۆی زیانە داراییەکانی فیفا لە کاتیئەنجامدانی مۆندیال لە دوو ساڵ جارێکدا هەشت ملیار یۆرۆ دەبێت و ئەو زیانەش بەدەرە لە زیانی پەخشی تەلەفزیۆنی و ڕیکلامە بازرگانییەکان.

ڕۆیتەرز ئاشکراشیکرد، بابەتی بەڕێوەچوونی مۆندیال دوو ساڵ جارێک کاریگەری گەورە لەسەر یانەکان درووستدەکات کە داهاتە داراییەکانیان بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەکات و سەرباری کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی یاریزانەکان و ماندووبونیان بەهۆی گۆڕینی خشتەی یارییەکان و نەبوونی کاتی پێویست بۆ پشوودانیان.

ئاژانسە جیهانییەکە ئاماژەى بەوەشدا، بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتیەکان بەو پلانەى ئێستا دەستکەوتی زیاتر بووە ، بەجۆرێک داهاتی مۆندیالی 2018 زیاتر لە پێنج ملیار یۆرۆ بووە و پێشبینیش دەکرێت داهاتی ئەم وەرزەى خولە جیاوازەکانی ئەوروپا لە چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپا لیگ و جامی سوپەری ئەوروپا زیاتر لە سێ ملیارو 500 هەزار یۆرۆ بێت.