AM:10:11:10/12/2021
2924 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لایپزیگ بۆ یەکەم
جار نرخی دەستبەرداربوونی لە ناگلیسمانی ڕاهێنەر ئاشکراکرد کە هاوینی رابردوو چووە
بایرن میونشن.
بایرن میونشن لە
مێرکاتۆی هاوینەدا بە گرێبەستێک ناگلیسمانی ڕاهێنەری لایپزیگی بۆ سەرپەشتیکردنی
یانەکەى بۆ ئالیانز ئارینا گواستەوە دوای ئەوەى لە پێناو ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەى
ئەڵمانیا دەستبەرداری هانز فلێک بوو.
لەو باریەوە
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنووسییەکان ئاشکرایانکردبوو، تێچووی گواستنەوەى ناگلیسمان بۆ
ئالیانز ئارینا 20 ملیۆن یۆرۆ بووە، بەڵام بۆ یەکەم جار و لە لێدوانێکدا بۆ پێگەى
سکای، مینتزلافی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لایپزیگ ئاشکرایکرد، بڕی ئەو پارەیەی لە
پێناو دەستبەرداربوون لە ڕاهێنەرە لاوەکەیان لە میونشن وەریانگرتووە 25 ملیۆن یۆرۆ
بووە نەک 20 ملیۆن.
بەڕێوەبەری
جێبەجێکاری لایپزیگ ئاماژەى بەوەشدا، سەرەتا بە نیازنەبوون دەستبەرداری
راهێنەرەکەیان بن و سەقفی داواکارییەداراییەکانیان لە گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی بایرن میونشن بۆ 25 ملیۆن یۆرۆ
بەرزکردووەتەوە، لە بەرامبەر یانەى باڤاری ڕەزامەندییان لەسەر داواکەیان دەربڕیوە
و ئەوانیش بە ناچاری بە ڕۆیشتنی لە یانەکەیان ڕازی بوون.