AM:09:33:10/12/2021
3140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤینیسیۆس مانەوە
لە ڕیاڵ مەدرید دووپاتدەکاتەوە و ستایشی ئاستبەرزی کەریم بنزیمە دەکات.
لە لێدوانێکدا بۆ
کەناڵی موڤیس ستار، ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی و هێرشبەری یانەى ڕیاڵ مەدرید
دووپاتیکردەوە ئامانجی بەردەوام بوونە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ هیچ گرنگییەک بۆ
نرخانەش نادات کە لە بازاڕی گواستنەوەدا باسدەکرێت.
یاریزانەکەى سامبا
کە تا ئێستا خاوەنی 12 گۆڵ و حەوت ئەسیستە لە وەرزەدا و یەکێکە لە کاراکتەرە
دیارەکانی یانەکەى ئاشکرایکرد، کاروانێکی دوورو درێژی بۆ یاریکرند لە بەردەمدایە و
تائەم ساتە ئەوەى دەیەوێت لەگەڵ مەدرید بەدەستی نەهێناوە و دەیەوێت باشترین پێشکەش
بکات.
یاریزانە 21
ساڵەکە سەبارەت بە بنزیمەش دووپاتیکردەوە، ئەوەى ئەو دەیکات لە یاریگادا سەرسووڕهێنەرە
و هەمیشە هاوکاری کردووە ، ئەوەى دەیەوێت یاریمەتیدانی بنزیمەى هاوڕێیەتی تا لە
داهاتوودا تۆپی ئاڵتونی بەدەستبهێنێت و ببێتە باشترینی جیهان.