یوفا یانەکانی شۆککرد

PM:10:21:06/12/2021

772 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یوفا بڕیاریدا سەرجەم تیروپشکەکانی داهاتوو بە داخراوی ئەنجامبدرێت بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیارێکی نوێی لەسەر تیروپشکەکانی داهاتووی سەرجەم پاڵەوانیەتیەکانی کیشوەرەکە راگەیاند.

یەکێتیەکە ئاشکرایکرد، تیروپشکی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ و تیروپشکی خولی ئەوروپا و کۆنفرانس لیگ بە داخراوی لە 13ی ئەم مانگەدا لە شاری نینۆی سویسرا بەڕێوەدەچێت، بە بێ ئامادەبوونی نوێنەری یانەکان بەهۆی دووبارە تەشەنەسەندنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەهەمان شێوە لە 16ی ئەم مانگەدا تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی نەیشن لیگی داهاتوو ئەنجامدەدرێت.

ڕونیشیکردوەتەوە، جێبەجێکرنی ئەم بڕیارانە بەهۆی کەمبونەوەی گەشتکردنە لە نێوان وڵاتەکاندا لە ئێستادا چونکە جارێکیتر لە بەشێکی زۆری ئەوروپا ڕێژەی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیادیکردوە.

خ . ک