ڤیدیۆ.. لیستەر سیتى دۆڕا و ئەمشەویش ئارسناڵ یارى دەکات

AM:09:46:06/12/2021

776 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى ئینگلتەرا، لیستەر سیتى بە ئەستۆن ڤێلا دۆڕا و ئەمشەویش ئیڤەرتۆن و ئارسناڵ ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

لە هەفتەى 15ى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، یانەى لیستەر سیتى لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر یانەى ئەستۆن ڤێلا یاریکرد.

لیستەر سیتى میوان بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەى دۆڕاند و تاکە گۆڵەکەشى لە خولەکى 14دا لەلایەن هارڤى بارنێسەوە تۆمارکرد، ئیزرى کۆنساش دوو گۆڵەکەى ئەستۆن ڤێلاى لە خولەکەکانى 17 و 54دا تۆمارکرد.

بەم ئەنجامە، ئەستۆن ڤێلا بە 19 خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى 10یەم بەدەستهێنا و لیستەر سیتیش بە هەمان خاڵەوە بۆ پلەى 11یەم دابەزى.

لە دوایین یارى هەفتەکەشدا، ئەمشەو کاتژمێر 11، یانەى ئیڤەرتۆن، کە هەشت یارییە تامى بردنەوەى نەکردووە، لە یاریگاى جۆدیسۆن پارک، میواندارى یانەى ئارسناڵ دەکات.

گ . ف