بزانە بۆ چى گواردیۆلا سوپاسى بێرناردۆى کرد

AM:11:16:05/12/2021

1512 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا بە ئاستى یانەکەى ئاسودەیە و سوپاسى بێرناردۆ سیلڤاشى کرد، کە بەشێوەیەکى باش خزمەتى کردووە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕى سکاى سپۆرت دواى بردنەوەکەى بەرامبەر واتفۆرد لە پریمەر لیگدا، پیپ گواردیۆلاى ڕاهێنەرى مانچستەر سیتى ئاماژەى بەوەکرد، ئاسودەیە بە ئاستى تیپەکەى و دەڵێت "بەڕاستى ئاستمان باش بوو، چەندین هەلیشمان لەدەستدا، هیوادارم لە جارى داهاتوودا ئەو هەلانە بقۆزینەوە".

گواردیۆلا باس لەوەشدەکات، قورسترین شت لە تۆپى پێدا گۆڵ تۆمارکردنە، بەڵام ئەو شێوازەى کە پەیڕەوى دەکەن زۆر باشە و لە یارییەکەدا نەیانهێشت ڕکابەرەکەیان وەک یارییەکانى پێشووى هەلى گۆڵکردن درووستبکات و سێ گۆڵیان لێ کرد، کە دەیانتوانى گۆڵى زیاتریش بکەن.

گواردیۆلا سوپاسى بێرناردۆ سیلڤا دەکات، کە دوو گۆڵى لە یارییەکەدا تۆمارکرد و دەشڵێت "لەم ڕۆژانەدا وتم بێرناردۆ باشترین یاریزانى پریمەر لیگە، ئێستاش بەو ئاستەى پێشکەشى کرد قسەکەى سەلماندم، لەبەرئەوەش زۆر سوپاسى دەکەم و زۆر بەباشى خزمەتم دەکات و یاریزانێکى گرنگە بەلاى ئێمەوە".

گ . ف

Pep Guardiola: No significance to Manchester City going top | NBC SportsReminds me of Messi' - Ederson makes honest claim on his Manchester City teammate