لێدوانی ئینریکی و رۆزنیۆر پێش یارییەکەیان

PM:11:14:10/03/2026

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی دوپاتیکردەوە دەیانەوێت هەردوو یارییەکە ببەنەوە و رۆزنیۆریش دەڵێت پێویستە لە یاریگای پاریس باش یاری بکەین.

لویس ئینریکی، راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان، پێش رووبەڕووبوونەوەی چێڵسی جەختیکردەوە کە تیپەکەی بەوپەڕی حەماسەتەوە ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی بلوز لە قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ.

ئینریکی دووپاتیشیکردەوە کە یاریگای خۆیان و پاڵپشتی هاندەران فاکتەرێکی سەرەکین بۆ سەرکەوتن، وتیشی: ئێمە دەمانەوێت لە هەردوو یارییەکەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنین و بەو ئامانجەشەوە ئامادەکارییەکانمان ئەنجام داوە.

سەبارەت بە ڕکابەرەکەشیان، ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ستایشی ئاستی یانەی چێڵسی کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان تیپێکی بەهێزن بەڵام کە متمانە بەخۆبوون لای یاریزانەکانی پاریس جێگیرە و بەردەوام کار بۆ کۆنترۆڵکردنی یارییەکە دەکەن.

بەلایەکی ترەوە، لیام رۆزنیۆر، ڕاهێنەری یانەی چێڵسی، ستایشی ئاستی تیپی بەرامبەری کرد و رایگەیاند کە یارییەکی زۆر سەخت لە ڕووی تەکتیکی و جەستەیی چاوەڕێیان دەکات.

وتیشی: پاریس سان جێرمان تیپێکی جیهانییە و دەبێت ئەوەمان لەبیر بێت کە ئەمە ڕووبەڕووبوونەوەی دوو یارییە، بۆیە پێویستە لەیاریگای ئەوان بەوپەڕی رێکخراوییەوە یاری بکەین.

سەبارەت بە لویس ئینریکی، ڕاهێنەری ڕکابەری، رۆزنیۆر وتی: ئینریکی چ وەک یاریزان و چ وەک ڕاهێنەر خاوەن زیرەکییەکی زۆرە و توانیویەتی ئەو گیانی کێبڕکێیە بگوازێتەوە بۆ کارە مەزنەکەی لە بواری ڕاهێنەرایەتیدا.