فلیک: سەرنجمان لەسەر رووداوەکانی نێو یاریگایە نەک هیچ شتێکی تر

PM:10:15:09/03/2026

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلیک دوپاتیکردەوە فەلسەفەی خۆیان دەسەلمێنین و تەنها جەخت لەسەر رووداوەکانی نێو یاریگا دەکەنەوە.

هانسی فلیک، راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، پێش یارییەکەیان بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد لە چامپیۆنز لیگ، باسی لە ئامادەکارییە چڕەکانی تیپەکەی کرد و ڕایگەیاند کە سەرەڕای ماندوێتی گەشتە ئاڵۆزەکەیان لە بیڵباوەوە بۆ بەریتانیا، پلانێکی وردیان بۆ چاکبوونەوەی جەستەیی یاریزانەکان داناوە.

فلیک ستایشی هێز و خێرایی تیمی ڕکابەری کرد و جەختی لەوە کردەوە کە خولی ئینگلتەرا بەهێزترین خولی جیهانە، بەڵام دووپاتی کردەوە کە بەرشەلۆنەش خاوەن فەلسەفە و هێزێکی تایبەتە و دەیانەوێت لەم تاقیکردنەوەیەدا جێدەستی خۆیان بە جیهان نیشان بدەن.

سەبارەت بە لێدوانە مشتومڕاوییەکانی چاڤی هێڕناندێز و کێشە کارگێڕییەکانی یانەکە، فلیک بە شێوەیەکی بڕیاردەرانە وەڵامی دایەوە و وتی کە ئەو تەنها جەخت لەسەر یارییەکە دەکاتەوە و پاراستنی یاریزانە گەنجەکان و ئامادەکردنیان بۆ ئەم قۆناغە هەستیارە بە ئەرکی لە پێشینەی خۆی دەزانێت، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە پەیوەندییەکی کەسیی لەگەڵ چاڤی هەیە و نایەوێت وردەکارییەکانی بۆ میدیاکان ئاشکرا بکات.

ڕوونیشیکردەوە کە بەرگریکردن ئەرکی هەموو تیمەکەیە و پێویستە بە شێوەیەکی یەکگرتوو پەستان بخەنە سەر هەڵگری تۆپ تاوەکو ڕێگری لە هێرشە خێراکانی نیوکاسڵ بگرن، هەروەها ئاماژەی بە گەڕانەوەی مارکوس ڕاشفۆرد کرد وەک بژاردەیەکی بەهێز بۆ هێڵی هێرشبەری.

لە کۆتاییدا فلیک جەختی لەسەر یەکگرتوویی تییەکە و کارگێڕی وەرزشی واتا دیکۆ و بویان کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەوان خەریکی بونیادنانی تیمێکن بۆ داهاتوو، بۆیە نایەوێت هیچ بابەتێکی دەرەکی کاریگەری بکاتە سەر تەرکیزیان لە یەکێک لە گرنگترین هەفتەکانی وەرزەکەدا.