چامپیۆنز لیگ... گالاتەسەرای شکستی بە لیڤەرپول هێنا

PM:10:52:10/03/2026

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ گالاتەسەرای بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە لیڤەرپول هێنا هەنگاوێک لە قۆناغی داهاتوو نزیک بووەوە.

لە یارییەکانی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ، گالاتاسەرای لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوولی کرد.

لە تایمی یەکەم یانەی خاوەن یاریگا هەر لەسەرەتا و لە خولەکی حەوت توانیان گۆڵی پێشکەوتن لەڕێگای لێمیناوە تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، هەوڵی دوولایەنە بینرا، هەرچەند چاوەڕواندەکرا لیڤەرپوول بەهێزتر بێت بەڵام یارییەکە ئاستێکی مامناوەندی پێوەدیاربوو، لە کۆتایشدا هیچ کامیانی سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆمارکردن.

سەرەنجامیش، یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام بەبردنەوەی گالاتەسەرای کۆتایی پێهات و هەنگاوێک لە قۆناغی داهاتوو نزیک بووەوە، یاری داهاتووش لە ئەتفێڵد لە 18ی ئەم مانگە ئەنجامدەدرێت.