PM:10:23:10/03/2026
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
واڵکەر چەند مانگێک پێش دەستپێکردنی مۆندیال بە
فەرمی وازهێنانی لە یاریکردنی نێودەوڵەتی راگەیاند.
کایڵ واڵکەر بەرگریکاری بەئەزموونی ئینگلتەرا،
تەنها سێ مانگ پێش دەستپێکردنی مۆندیالی 2026، بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە
یاریکردنی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.
واڵکەر کە
ئێستا لە یانەی بێرنلی یاری دەکات و پێشتر یەکێک بوو لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی
مانچستەر سیتی، دوای ئەنجامدانی 95 یاری نێودەوڵەتی و تۆمارکردنی یەک گۆڵ،
بڕیاریدا کۆتایی بە کاروانی 10 ساڵەی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی بهێنێت.
ئەم بڕیارەی واڵکەر لە کاتێکدایە کە هەڵبژاردەی
ئینگلتەرا خۆی بۆ مۆندیال ئامادە دەکات و لە کۆمەڵەی دوازدەهەمدا ڕووبەڕووی
هەڵبژاردەکانی کرواتیا، غانا و پەنەما دەبێتەوە.
واڵکەر لە راگەیەندراوە فەرمییەکەیدا ئاماژەی
بەوە کرد کە نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکەی گەورەترین شانازی بووە لە ژیانیدا و سوپاسی
هەموو هاوڕێ و ڕاهێنەر و هاندەرانی کرد کە لەم گەشتەدا هاوکاری بوون، هەروەها
دووپاتی کردەوە کە لەمەودوا وەک هاندەرێک پاڵپشتی هاوڕێکانی دەکات بۆ بەدەستهێنانی
دووەم نازناوی مۆندیال لە مێژووی ئینگلتەرادا.
جێگەی ئاماژەیە کە واڵکەر لە دوای مانگی
حوزەیرانی 2025 و شکستی ئینگلتەرا لە یارییەکی دۆستانە بەرامبەر سەنیگال، بۆ
ڕیزەکانی هەڵبژاردەکە بانگهێشت نەکرابوو.