PM:06:05:06/03/2026
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندیز چڕتر دەکاتەوە دوای ئەوەی ڤیتینیا رۆیشتنی لە پاریس رەتکردەوە.
تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ڤیتینیای ئەستێرەی پۆرتوگالی رۆیشتنی لە پاریس سان جێرمان رەتکردەوە ئەوە بووە هۆکاری ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید بێهیوا بن لە گواستنەوەی.
تۆڕەکە ئاشكرایکردووە، جارێکیتر بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵەکانیان بەمەبەستی گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندێزی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی چێڵسی دەستپێکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، یانە ئیسپانیەکە ئۆفەرێکیان بە بڕی 125 ملیۆن یۆرۆ ئامادەکردووە تا پێشکەشی چێڵسی بکەن لەپێناو یاریزانە ئەرجەنتینیەکە بەڵام یانە لەندەنیەکە ئامادەنین بە کەمتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشن.
رونیشیکردووەتەوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید دڵنیابووەتەوە لەوەی کە یانەکەی پێویستی بە یاریزانی ئاستبەرزە بۆ هێڵی ناوەڕاست بەتایبەت کە لەم وەرزەدا بەدەست کێشەی ئەو هێڵەوە دەناڵێنێت.
دەشڵێت، کەسە نزیکەکانی ئینزۆ فێرناندێز ئاگاداری هەوڵەکانی ریاڵ مەدریدن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە و ئەوانیش ئارەزووی ئەو گرێبەستە دەکەن چونکە یارییکردن بە درێسی یانەی شاهانەوە خەونی هەموو یاریزانێکە.
خ . ک