PM:04:45:26/02/2026
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەگەر ئۆفەرێکی 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ کڕینی ڤیتینیا پێشکەش
بکرێت ئەوا پاریس بیر لە فرۆشتنی دەکاتەوە.
پاش ئەوەی ئاستی ڤیتینیا بەرێژەیەکی زۆر گەشەی کردووە
هەربۆیە نرخی ئەو یاریزانە و لەهەمان کاتدا خواستیش لەسەری بەرزبووەتەوە.
رۆژنامەی لیکیب ئاماژەی بەوەکردووە کە بەرپرسانی پاریس
سان جێرمان ئەو ناوەراستکارە بەیەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی تیپەکەیان دەزانن،
بەڵام بڕیاریشیانداوە لە ساتی پێشکەشکردنی ئۆفەرێک کە بڕەکەی پێک بێت لە 100 ملیۆن
یۆرۆ ئەوا ئامادەن گفتوگۆ لەسەر فرۆشتنی بکەن.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کەبەم دواییانە پەیوەندی
لە نێوان فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید و ناسر خلێفی سەرۆکی پاریس سان
جێرمان باشتربووە، هەربۆیە ئەگەر هەیە لە ساتی پێشکەش کردنی ئۆفەرێک کە بڕەکەی
کەمتر نەبێت لە 100 ملیۆن یۆرۆ ئەوا پاریس رێگری نەکات لە چوونی ڤیتینیا بۆ ریاڵ
مەدرید.
ئەستێرە پورتوگالییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە
بەشداری 36 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی شەش گۆڵ و 10 ئەسیست تۆماربکات.