PM:01:04:26/02/2026
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خیسۆس نەیشاردەوە
لە جەنگدان لەگەڵ رکابەرەکانیان و ئەوەی رۆناڵدۆ دەیکات تەنیا تۆپی پێ نییە و
وانەیەکی زانستییە.
خۆرخی خیسۆسی راهێنەری نەسڕ دوای بردنەوەیان لە یانەی
نەجمە و گەڕانەوەیان بۆ پێشەنگی ریزبەندی رایگەیاند، ئەم بردنەوەیە نیشانەی
جێگیریی ئاستی یانەکەیە و نەسڕ ئێستا لە دۆخێکی زۆر باشدایە بۆ کێبڕکێ لەسەر
نازناوەکە.
خیسۆس باسی لەوە کرد، ئەرکی ئەو کەمکردنەوەی ئەو
جیاوازییە گەورەیە بووە کە لە ساڵانی ڕابردوو لە نێوان نەسڕ و هیلالدا هەبووە،
ئێمە ئێستا لە جەنگێکداین و نامانەوێت خاڵ لەدەست بدەین.
ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە دوپاتیکردەوە، یانەی هیلال هێشتا
لە ڕووی داراییەوە لە پێشترە، بەڵام نەسڕ بە پلان و کارکردنی بەردەوام هەوڵ دەدات
ئەو جیاوازییە لە ناو یاریگادا نەهێڵێت.
وتیشی: ئەوەی ڕۆناڵدۆ دەیکات تەنیا تۆپی پێ نییە، بەڵکو وانەیەکی زانستییە، لە
تەمەنی 41 ساڵیدا، وەک گەنجێکی 20 ساڵان لە ناو یاریگادا دەجووڵێت، ئەو یەکەم کەس
دێت بۆ ڕاهێنان و کۆتا کەس دەڕوات، ئەمەیە وایکردووە هێشتا لەم ئاستە بەرزەدا
بمێنێتەوە.