ئینریکی: بەهێزی لانس پاڵنەرە بۆمان

PM:01:10:22/02/2026

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی جەختیکردەوە بەهێزی لانس پاڵنەرە بۆیان و ئەگەر بیانەوێت پارێزگاری لە نازناوەکە بکەن دەبێت بەردەوامبن لە ئاستی بەرز.

پاش ئەوەی شکستیان بە میتز هێنا، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان وتی: ئەمە بردنەوەیەکی زۆر گرنگ و گەورەیە، رەنگە زۆرکەس وا بیر بکەنەوە کە بردنەوە لەو تیپەی لە کۆتایی ڕیزبەندییە کارێکی ئاسانە، بەڵام لە ڕاستیدا وا نییە، ئێمە بەو جدییەت و بەرپرسیارێتییەوە یاریمان کرد کە یارییەکە پێویستی پێبوو.

هەموو ئەو یاریزانانەی لە ناو یاریگا بوون کوالێتی و توانای خۆیان نیشان دا،ئاستی هەمووان کلیل بوو بۆ ئەم سەرکەوتنە، دێزیرێ دوێ، برادلی بارکۆلا و ڕامۆسیش سەرسوڕهێنەر بوون.

ئینریکی دەڵێت: لانس وەرزێکی سەرسوڕهێنەر بەڕێ دەکات و ئەمەش پاڵنەرە بۆ ئێمە، هێشتا 11 یاری ماوە و ئەگەر بمانەوێت نازناوەکە بپارێزین، دەبێت بەردەوام بین لە باشترکردنی ئاستمان.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێکان بەشێکە لە تۆپی پێ، نایانەوێت سەرکێشی بە هیچ یاریزانێکەوە بکەن و دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ پێکهاتەکەدا بکەن بۆ ئەوەی بۆ یارییەکانی داهاتوو ئامادە بن.